ئارتێتا: رایگەیاند لە چوار پاڵەوانێتی رکابەری دەکەن و دەبێت یاریزانەکان گرنگی بە ئەنجامەکانی تیپی رکابەر نەدەن.

PM:08:24:16/01/2026

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارتێتا رایگەیاند لە چوار پاڵەوانێتی رکابەری دەکەن و دەبێت یاریزانەکان گرنگی بە ئەنجامەکانی تیپی رکابەر نەدەن.

میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ، پێش یارییەکەیان بەرامبەر نۆتینگهام فۆرێست وتی: بردنەوە لە دەرەوەی یاریگای خۆت لە خولی نایابی ئینگلیزی زۆر سەختە، بەتایبەت بەرامبەر تیپێکی ڕێکخراوی وەک فۆرێست.

ئارتێتا ستایشی گیۆکیرێس و زوبیمێندی کرد و جەختیشیکردەوە، دەبێت یاریزانەکانی تەنها سەرنجیان لەسەر یارییەکەی نۆتینگهام بێت و گوێ بە ئەنجامی یارییەکانی تیمی ڕکابەر نەدەن.

باسی لەوەشکرد،ئارسناڵ لە ئێستادا خاوەنی متمانەیەکی زۆرە، چونکە لە چوار پاڵەوانێتی جیاوازدا کێبڕکێ دەکەن و لە لوتکەی خولی ئینگلیزیدان، ئەو ئاستەی لە یاریی رابردوو پێشکەیان کرد متمانەی زیاتری پێ بەخشین کە دەتوانن کاری گەورەکان ئەنجام بدەن.

باسی لەوەشکرد، هیچ پێکانێکی نوێ لە یاری پێشوویان بەرامبەر چێڵسی ڕووی نەداوە، ئەگەری گەڕانەوەی کالافیۆری، هینکاپێ و مۆسکێراش هەیە بەڵام دەبێت لە مەشقەکان بڕیار بدەن.