PM:07:18:16/01/2026
312 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئاربیلوا جەختیکردەوە کە ئامانجیان
بردنەوەیە و یارییەکەی لیڤانتی تاقیکردنەوەی راستەقینەیە.
ئەلڤارۆ ئاربیلوای راهێنەری یانەی ریاڵ
مەدرید پێش رووبەرووبوونەوەی یانەکەی بەرامبەر لیڤانتی وتی: رۆحیەتی
یاریزانەکان زۆر باشە، تامەزرۆن و ئاستێکی بەرز لە راهێنانەکان پێشکەش دەکەن،
دەبێت بردنەوە بەدەستبهێنن بۆ گەرانەوەی هەستی ئەرێنی بۆ نێو یانەکە.
دوپاتیشیکردەوە، لیڤانتی یەکێکە
لەو تیپانەی کە زۆر ماندووت دەکەن لە یاریگادا، ئەوان خاوەن ئەکادیمیایەکی زۆر
باشن و شێوازێکی یارییکردنی ڕوونی تایبەت بە خۆیان هەیە.
ڕووبەڕووبوونەوەی
لیڤانتی تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ یاریزانەکانی، چونکە لیڤانتی تیپێکی
ڕێکخراوە و لە ڕووی جەستەییەوە بەهێزن.
سەبارەت بە ئامادەبوونی لە کاتژمێر حەوتی بەیانی
لە راهێنانەکان ئاماژەی بەوەکرد، ئەمە ئەو شێوازەیە کە لەگەڵ کاستیلا ڕاهاتووە،
هەروەها ئامادەیە کاتژمێری زۆر کار بکات بۆ ئەوەی تیپەکە بگەڕێنێتەوە بۆ ئەو شوێنەی کە شایەنیەتی.
دەشڵێت: ئامانجی
ئەوان هەمیشە بردنەوەیە و دەیانەوێت لە دوو دوو پاڵەوانێتییەی لەبەردەمیانە بەردەوامبن، بەڵام دەبێت
هەنگاو بە هەنگاو بیر بکەنەو.