PM:04:27:16/01/2026
200 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان سیتی
نزیکبووەتەوە لە گواستنەوەی مارک گێهی دوای پێشكەش کردنی ئۆفەرێکی گەورە بە
کریستال پاڵاس.
فابریزیۆ رۆمانۆی
رۆژنامەنووسی وەرزشی بڵاویکردەوە، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بە رێژەیەکی زۆر
نزیکبووەتەوە لە گواستنەوەی مارک گێهی بەرگریکاری یانەی کریستال پاڵاس.
فابریزیۆ ئاماژەی بەوەداوە،
گفتوگۆکان بەرەوپێشچوونی باشیان بەخۆوە بینیوە و ئەو یاریزانە رازیبووە پەیوەندی
بە مانچستەر سیتیەوە بکات لە مێرکاتۆی زستانەی ئێستادا.
ئاشكرایکردووە،هەموو
شتێک کۆتاییهاتووە و لە دوایین دوو رۆژی رابردوودا گفتوگۆکان ئەرێنی بوون و تەنانەت
یانەی کریستال پاڵاسیش رازیبوون دەستبەرداری بن پێش ئەوەی لە هاوینی ئەمساڵ بێبەرامبەر
لە یانەکەیان بڕوات.
دواتر فلۆریان
پلاتنبێرگری پەیامنێری سکای سپۆرت ئاشکرایکرد، مان سیتی ئۆفەرێکی گەورەی بە بڕی 23
ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی کریستال پاڵاس کردووە ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی بەرامبەر
کریستال رازیبن یاریزانەکەیان بفرۆشن.
ئەمە لە کاتێکدایە،
یانەکانی لیڤەرپوڵ و بایرن میونشن و ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە ئامانجیان ئەوە بوو
لە هاوینی ئەمساڵدا بە گرێبەستێکی ئازاد و بێبەرامبەر ئەو یاریزانە بگوازنەوە
بەڵام مان سیتی لە ئێستادا زۆر نزیکە لەوەی گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزابکات.
خ . ک