سبەینێ چەند یارییەکی گرنگ ئەنجامدەدرێن

PM:03:53:16/01/2026

264 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید رووبەرووی لیڤانتی دەبێتەوە و لەخولی ئینگلتەرا چەند یارییەکی گرنگ ئەنجامدەدرێن.

سبەینێ لە یارییەکانی هەفتەی 20ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری لیڤانتی دەکات.

ریاڵ مەدرید کە بە بارودۆخێکی باشدا تێناپەڕێت ئامانجی ئەوەیە لەم یارییەدا و بە پشتبەستن بە هاندەران بگەڕێتەوە سەر سکەی بردنەوەکان.

ئەلڤارۆ ئەربێلۆای راهێنەری نوێی ریاڵ مەدرید دەیەویت لە یەکەم یاریی وەک راهێنەری نوێی یانەی شاهانە لە خولی ئیسپانیا بردنەوە بەدەستبهێنێت تا شکستی یاریی رابردوویان بەرامبەر ئەلباسێتی لە بیر هاندەران بباتەوە.

هەر سبەینێ بەڵام لە هەفتەی 22ی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لەپێناو بەهێزتر کردنی پێشەنگی ریزبەندی دەیەوێت بردنەوە بەسەر نۆتینگهام بەدەستبهێنێت، لیڤەرپوڵ و چێڵسی و تۆتنهام بەرامبەر بێرنلی و برێنتفۆرد و وێستهام یارییدەکەن.

لە خولی ئیتاڵیاش، یانەی ئینتەر میلانی پێشەنگی ریزبەندی دەبێتە میوانی ئۆدینیزی، یانەکانی ناپۆلی و یۆڤانتۆسیش رووبەڕووی ساسۆلۆ و کالیاری دەبنەوە، لە خولی ئەڵمانیاش بایرن میونشن و لایپزیگ یاریی لوتکە دەکەن.

خ . ک