ئارتێتا: ئەنجامێکی سەختمان بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا تۆمارکرد

AM:08:45:07/12/2025

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارتێتا رایگەیاند ئەنجامێکی سەختیان بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا تۆمارکرد و پێوستە لێوەی فێربن.

دوای شکستیان بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا، میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ وتی: ئێمە 18 یاریی بوو نەدۆڕابووین، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا جیاوازییەکانمان زۆر کەمن، ئەو ئازارە بەکار دەهێنین بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دەستپێبکەینەوە.

وتیشی: قبوڵکردنی شکست قورسە، لە تایمی دووەمدا کۆنتڕۆڵی یارییەکەمان کرد و لە کۆتا تۆپدا تووشی شکستبووین، ئەنجامێکی سەخت بوو، بەڵام ئەوە تۆپی پێیە.

ئارتێتا دەشڵێت: ئەستۆن ڤێلا تیپێکی زۆر باشە، کاتێک تۆپێک لە هێڵی ناوەڕاستدا لەدەست دەدەیت، هەموو تیپەکەت ئاشکرا دەبێت بەهۆی ئەو کوالێتییەی کە یایزانەکان و راهێنەرەکەی هەیانە.

لە کۆتاییدا وتی: ئەو ئاستەی پێشکەشمان کردووە لە بەرامبەر ئەو هەموو شتەی بەسەرمان هاتووە سەرسوڕهێنەر بووە، ئێمە بەردەوام دەبین و لەم شکستەوە فێردەبین بۆ یارییەکانی داهاتوو.