ئارنۆڵد: عێراق فێری عەقڵیەتی بردنەوە بووە

PM:11:25:06/12/2025

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارنۆڵد جەختیکردەوە عێراق فێری عەقڵیەتی بردنەوە بووە و دەتوانن لە یارییە داخراوەکانیش گۆڵ تۆماربکەن.

گراهام ئارنۆڵدی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، دوای بردنەوەیان لە سودان وتی: دڵخۆشم بە ئەنجامی یارییەکە، بە تایبەتر هۆکاری دڵخۆشیم مانەوەی تەرکیزی یاریزانەکان بوو تا کۆتایی یارییەکە.

وتیشی: یارییەکە ئاسان نەبوو و سودان بەرگرییەکی بەهێزیان کردوو و لە تایمی یەکەمدا فشارێکی زۆریان دروست کرد، سودان تیمێکی ڕێکخراوە و وەک چۆن بەرامبەر جەزائیر یەکسان بوون، ئێمەشیان ماندوو کرد.

دوپاتیشیکردەوە، یاریزانە یەدەگەکان توانییان وزەیەکی نوێ بە تیمەکە ببەخشن و یارییەکە یەکلابکەنەوە، بەتایبەت کاریگەریی موهەنەد عەلی لە گۆڕینی ئەنجامەکەدا.

گراهام باسی لەوەشکرد: عێراق فێری ئەوە بووە بە عەقڵییەتی بردنەوە یاری بکات و تەنانەت لەو یارییانەشدا کە داخراون، دەتوانن ڕێگایەک بۆ گۆڵکردن بدۆزنەوە.