PM:10:38:06/12/2025
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا و لە یارییەکی دراماتیکیدا لیڤەرپوول و لیدز
یونایتد بە سێ گۆڵ یەکسانبوون.
لە یارییەکی هەفتەی 15ی خولی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوول و لیدز یونایتد
رووبەرووی یەکتر بووەنەوە.
تایمی یەکەم، یارییەکی بەهێز بیندرا، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوو
نەبوون لە تۆماری گۆڵدا، نیوەی یەکەمیش بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، یارییەکی ئاگرین و پڕگۆڵ نمایشکرا، لە خولەکەکانی
48 و 50 لیڤەر دوو گۆڵی لە رێگەی ئیکیتیکێ تۆمارکرد، بەڵام خۆشییەکانیان زۆری
نەخایەند و لیدز لە خولەکەکانی 73 و 75 دوو گۆڵیان لە رێگەی کالڤێرت لوین و
ستاچەوە نوسییەوە کە یەکەمیان بە لێدانی سزا بوو.
یارییەکە تا دەهات بەرەوە بەهێزی زیاتر دەڕۆیشت، لیڤەر لە خولەکی
80 بە گۆڵێکی سۆبۆسلای دووبارە پێشکەوتەوە، بەڵام چانس یاوەریان نەبوو و لە خولەکی
زیادکراودا تاناکا گۆڵی یەکسانبوونی بۆ لیدز هێنایەوە بەرهەم.
سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانبوون بە سێ گۆڵ کۆتاییهات، بەم ئەنجامە
لیڤەر خاوەنی 23 خاڵ و لە پلەی هەشتەم دەبیندرێت، لیدز یونایتددیش بە کۆکردنەوەی 15
خاڵ لە پلەی 16یە