خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر بە بردنەوە لە کۆمۆ بە کاتی چووە پێشەنگ

PM:10:17:06/12/2025

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر میلان گۆڵبارانی کۆمۆی کرد و بە چوار گۆڵی بێوەڵام لێی بردەوە و بە کاتی چووە پێشەنگ.

لە یارییەکی هەفتەی 14ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری کۆمۆی کرد.

تایمی یەکەم، 11 خولەک بەسبوو تا خاوەن ماڵ گۆڵی پێشکەوتن لە رێگەی لاوتارۆ مارتینێز تۆماربکات، نیوەی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە لە سودی ئینتەر کۆتاییهات.

لە تایمی دووەم، نێرازۆری کۆنترۆڵی یاریگای کرد و لە خولەکەکانی 59 و 81 و 86 سێ گۆڵی دیکەیان نوسییەوە، گۆڵەکانیش تورام و چالهانئۆغڵۆ و کارلۆس ئەگۆستۆ تۆماریانکرد، کۆمۆش تا کۆتایی یارییەکە نەیتوانی هیچ گۆڵێک تۆماربکات.

سەرەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵی بێوەڵام لە سودی ئینتەر میلان کۆتاییهات، بەم ئەنجامە تیپەکەی چیڤۆ بە کۆکردنەوەی 30 خاڵ و بە شێوەی کاتی چووە پێشەنگی ریزبەندی.