PM:08:54:06/12/2025
292 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی عەرەب عێراق بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە سودانی بردەوە و
سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر کرد.
لە دووەم یاریی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی عەرەب، هەڵبژاردەی عێراق
رووبەرووی سودان بووەوە.
تایمی یەکەم، ئاستی هەردوولا لەیەکەوە نزیکبوو، هەردوولا چەند
هێرشێکیان بردە سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام هیچ کام لەم هێرشانە خانەی گۆڵیان نەپێکا،
بەمەش نیوەی یەکەم، بە خاوێنی کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، عێراق بە تەواوی کۆنترۆڵی یاریگای گرتە
دەست و لە خولەکەکانی 81 و 84 دوو گۆڵیان لە رێگەی موهەنەد عەلی و ئەمجەد
عەتوانەوە تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە سودی شێرەکانی رافیدەین
کۆتاییهات، بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی عێراق بە فەرمی سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتووی
پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر کرد.