PM:07:47:06/12/2025
204 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئەڵمانیا بایرن میونشن گۆڵبارانی شتوتگارتی کرد و هاری
کەینیش هاتریکی تۆمارکرد.
لە یارییەکی هەفتەی 13ی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن لە
دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی شتوتگارت.
تایمی یەکەم، تیپەکەی کۆمپانی لە سەرەتاوە بە بەهێزی دەستیپێکرد و
دوای تێپەڕینی 11 خولەک لایمەر گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، هەرچەندە شتوتگارت لە
خولەکی 43 ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، بەڵام دوای گەڕانەوە بۆ ڤار رەتکرایەوە، نیوەی
یەکەمیش لە سودی بایرن کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، یانە باڤارییەکە بە تەواوی باڵی کێشا بەسەر
یاریگادا و لە خولەکی 66 و 76 هاری کەین و ستانیشیچ دوو گۆڵی دیکەیان نووسیەوە، لە
خولەکی 81ی یارییەکەش لۆرێنز ئاسینۆنی بەرگریکاری خاوەن ماڵ بە کارتی سور کرایە
دەرەوەی یاریگا.
ئەوەش رێگای بۆ بایرن خۆشکرد تاکو دوو گۆڵی دیکە لە خولەکەکانی 82
و 88 لە رێگەی هاری کەینەوە تۆماربکەن کە یەکێکیان بە لێدانی سزا بوو.
سەرەنجام بایرن یارییەکەی بە پێنج گۆڵی بێوەڵام لە شتوتگارت
بردەوە، بەمەش، خاڵەکانی گەیاندە 37خاڵ و بەبێ رکابەر پێشەنگی بۆندس لیگای گرتووە.