ئەلۆنسۆ باسی بارودۆخی تیپەکەی دەکات

PM:07:05:06/12/2025

220 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلۆنسۆ رایگەیاند دڵخۆشین مباپێمان هەیە و ڤینیسیۆسیش لە ساتێکی زۆرباشدایە و هەبوونی لە یاریگادا زۆر گرنگە.

چابی ئەلۆنسۆ پێش ڕووبەڕووبونەوەی سێڵتاڤیگۆ وتی لە ئاستی تیپەکەی رازییم و دەمەوێت بەهەمان شێوازی یارییکردنمان بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو دەربکەوین.

وتیشی کیلیان مباپێ هاوشێوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆیە و ئامانجێتی لە ریاڵ مەدرید مێژوو بنووسێتەوە و ئێمەش دڵخۆشین خاوەنی یاریزانێکی لەو شێوەیەین.

راهێنەرەکە جەختی لەوەشکردەوە کە ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە ساتێکی زۆر باشدایە و بوونی لە یاریگادا زۆر گرنگە.

سەبارەت بە یارییکردنی ڤاڵڤێردی لە پێگەی بەرگری باڵی راست ئاماژەی بەوەکرد کە پێشووتر بەرامبەر بە بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس لەو پێگەیەدا یاریی کردووە و ئاستی بەرزی پێشکەشکردووە و بەهەبوونی فیدریکۆ ڤاڵڤێردی کێشەمان نابێت.

سەبارەت بە ئاستی ئاردا گولەر ئاماژەی بەوەکرد کە یاریزانێکی تەواو جیاوازە و دەتوانێت لەگەڵ هەموو شێوازێكی یارییکردندا خۆی بگونجێنێت.