PM:06:41:06/12/2025
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤەرپوڵ لە گواستنەوەی زستانەدا هەوڵ بۆ گواستنەوەی یەکێک لە رۆدریگۆ و ئۆلیسی و یەڵدز دەدات.
بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوڵ ئامانجیانە لە گواستنەوەی زستانەدا بەردەوامبن لە زیاتر بەهێزکردنی ریزەکانیان بەتایبەت پێگەی هێرشبردن لە پێناو گەرانەوەیان بۆسەر رێچکەی بردنەوە.
رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە کە یانە ئینگلزییەکە سێ ئامانجیان دیارییکردووە بۆئەوەی لە گواستنەوەی زستانەدا هەوڵ بۆ گواستنەوەیان بدات.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە یاریزانەکان برتین لە کینان یەڵدز لە یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و رۆدریگۆ گۆوس لە ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و مایکل ئۆلیسی لە بایرن میونشنی ئەڵمانی.
لەلایەکیترەوە بەهۆی ئەوەی ئەو سێ هێرشبەرە لە یانەکانیان یاریزانی گرنگن هەربۆیە پێویستە لیڤەرپوڵ زیاتر لە 100 ملیۆن پاوەند خەرج بکات لە گواستنەوەی هەر یەکێکیان.