PM:06:12:06/12/2025
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید لە گواستنەوەی زستانەدا هیچ یاریزانێک ناگوازێتەوە و تەنها ئیندریک بە خواستن دەداتە یانەیەکی فەرەنسی.
پاش ئەوەی چابی ئەلۆنسۆ بووەتە راهێنەری ریاڵ مەدرید ئاستی یانەکە بەجێگری نەماوەتەوە هەربۆیە بەردەوام مشوتمر لەناو ئەو یانەیەدا دروستبووە لەسەر ئاستی راهێنەرەکە و یاریزانەکانیش.
لە نوێترین پێشهاتدا رۆژنامەی مارکا ئەوەی ئاشکراکردووە کە ریاڵ مەدرید لە مانگی یەکدا واتە لە گواستنەوە زستانە هیچ یاریزانێک ناگوازێتەوە ریزەکانی.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە تاکە هەنگاوی یانەی شاهانە لەو مێرکاتۆیەدا فرۆشتنی ئیندریکە بەشێوەی خواستن بۆ یانەیەکی فەرەنسی.
لەلایەکیترەوە سەبارەت بە دوورخستنەوەی چابی ئەلۆنسۆ مارکا جەختی لەوەکردووەتەوە کە کارگێری یانەکە بەتەواوی متمانەیان بەو راهێنەرە هەیە و بە هیچ شێوەیەک بیرییان لە دوورخستنەوەی نەکردووەتەوە.
ریاڵ مەدرید تاوەکوو ئێستا لە خولی ئیسپانیا لە بە کۆکردنەوەی 36 خاڵ لە پلەی دووەمدایە و لە چامپیۆنزلیگیش بە 12 خاڵ پلەی پێنجەمی گرتووە.