خولی ئینگلتەرا.. ئەستۆن ڤێلا لە ئارسناڵی بردەوە

PM:05:32:06/12/2025

208 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یارییەکانی خولی ئینگلتەرا ئەستۆن ڤێلا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئارسناڵ بردەوە.

لە خولی ئینگلتەرا و لە هەفتەی 15 لە یاریگای ڤێلا پارک ئەستۆن ڤێلا میوانداری لە ئارسناڵ کرد.

لە تایمی یەکەمدا یارییەکە هاوسەنگبوو بەجۆرێک هەردوولا هێرشی بەردەوامیان دەبردەسەر خانەی گۆڵی یەکتری تا لە خولەکی 36 کاش توانی گۆڵی یەکەم بۆ خاوەن ماڵ تۆماربکات.

هەرچەندە گەنەرز هەوڵێکی زۆریاندا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە، بەڵام سەرکەوتوونەبوون، سەرئەنجام نیوەی یەکەم بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی ئەستۆن ڤێلا کۆتایی هات.

لە نیوەی دووەمدا یارییەکە بەهەمان شێوە بەردەوامبوو بەجۆرێک لە خولەکی 52 ترۆسارد توانی گۆڵی یەکسانبوونەوە بۆ ئارسناڵ تۆماربکات.

پاشان یارییەکە نزیکبوو لەوەی کۆتایی پێبێت لە خولەکی پێنجی کاتی زیادکراو بۆیندا توانی دووبارە خاوەن ماڵ لە یارییەکەدا پێش بخاتەوە.

سەرئەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندی ئەستۆن ڤێلا کۆتایی هات و سێ خاڵی گرنگیان بەدەس هێناو بەم ئەنجامە ئارسناڵ بە 33 خاڵ لە پلەی یەکەمدایە و ئەستۆن ڤێلاش بە 30خاڵ سەرکەوت بۆ پلەی دووەم.