PM:04:26:06/12/2025
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کارڤاخاڵ دەیەوێت پاش پێکانی ئارنۆڵد بەچری کاربکات
بۆئەوەی پێش وادەی دیارییکراوی بگەرێتەوە یاریگاکان.
پاش ئەوەی ترێنت ئەلیکساندەر ئارنۆڵد لە یاریی رابردووی
ریاڵ مەدرید بەرامبەر بە ئەتلەتیک بلباو تووشی پێکان هات، بەم هۆیەوە تاوەکوو
دوومانگی تر ناتوانێت بەشداری یارییەکانی یانەکەی بکات، هەربۆیە مێرێنگی لە
ئێستادا لەو پێگەیە هیچ یاریزانێکیان نیە چونکە لە ماوەکانی رابردوودا کارڤاخاڵیش
بەهەمان شێوە تووشی پێکانبووە.
رۆژنامەی ئاس ئاماژەی بەوەکردووە کە دانی کارڤاخاڵ لە
ئێستادا بەچری کاردەکات بۆئەوەی بەر لە وادەی دیاریکراو بگەرێتەوە یاریگاکان.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە یاریزانەکە دەیەوێت لە
کۆتایی ئەم ساڵدا بەشێوەیەکی ئاسایی بەشداری یارییەکان بکاتەوە، بەڵام ئەگەر زۆرە
بەرگریکارەکە ئەو ئامانجەی بەدی نەهێنێت و گەرانەوەی بکەوێتە سەرەتای ساڵی
داهاتوو.
ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ تیپی یەکەمی یانەی شاهانە
بەشداری 438 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 14 گۆڵ و 65 ئەسیست تۆماربکات.