PM:03:45:06/12/2025
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بە فەرمی یوفا تانەکەی بایرنی پەسەند کرد و سزاکەی لویس دیازی بۆ دوو یاریی کەمکردەوە.
لویس دیازی ئەستێرە یانەی بایرن میونشن لە یارییەکەیان بەرامبەر پاریس سان جێرمان لە چامپیۆنز لیگ کارتی سووری پێدرا بەهۆی لێدانێکی توند لە ئەشرەف حەکیمی لە کۆتا خولەکەکانی تایمی یەکەمدا.
دوای لێکۆڵینەوەکان، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بڵاویکردەوە کە لویس دیاز بۆ ماوەی سێ یاریی رادەگیرێت بەهۆی وەرگرتنی ئەو کارتە سوورەوە.
پاشان یانەی بایرن میوشن سەریان سوڕما بەو بڕیارەی یوفا و تانەیان پێشکەشکرد لەپێناو کەمکردنەوەی ئەو سزایە.
لە نوێترین پێشهاتدا، یوفا لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرایانکرد کە تانەی یانە ئەڵمانیەکەیان پەسەند کردووە و سزاکەی سەر یاریزانە کۆڵۆمبیەکەیان کەمکردەوە بۆ تەنها دوو یاریی.
بەو شێوەیەش ئەو یاریزانە یاریی داهاتوو بەرامبەر سپۆرتینگ یاریی ناکات بەڵام لە یاریی دواتر بەرامبەر سانت گیلواز دەتوانێت بەشدار بێت.
خ . ک