چارەنووسی لیڤاندۆڤسکی ئاشکرابوو

PM:03:29:06/12/2025

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەگەر لیڤاندۆڤسکی لە ئاستی ئێستای بەردەوامبێت ئەوا بەرشەلۆنە بڕیاری نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی دەدەن.

پاش ئەوەی گرێبەستی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ بەرشەلۆنە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا کۆتایی پێدێت تاوەکوو ئێستاش هیچ ئاماژەیەکی ڕووننیە سەبارەت بە چارەنووسی ئەو یاریزانە.

رۆژنامەی مارکا راپۆرتێکی لەم بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە بلەوگرانا لەگەڵ مانەوەی لیڤاندۆڤسکیدان بۆ وەرزێکیتر، بەڵام بەمەرجێک ئەو هێرشبەرە پارێزگاری لە تواناکانی ئێستای بکات.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بارسا تاوەکوو کۆتایی وەرز هەڵسەنگاندن بۆ تواناکانی لیڤاندۆڤسکی دەکەن و ئەگەرئاستی باشبێت دەمێنێتەوە بەپێچەوانەشەوە بەرێدەکرێت.

لەلایەکیترەوە یانەکانی وڵاتی سعودییە بەردەوام چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکەن و ئامادەن بە مووچەیەکی خەیاڵی بیگوازنەوە ریزەکانیان.

ئەستێرە پۆڵەندییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 163 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 109 گۆڵ و 21 ئەسیست تۆماربکات.