PM:02:27:06/12/2025
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دێیکۆی بەڕێوبەری وەرزشی بەرشەلۆنە چەند مانگێکە لە
دانوستاندایە سەبارەت بە گواستنەوە لاوتارۆ بۆ یانەکەیان.
پاش ئەوەی بەرپرسانی بەرشەلۆنە بەتەواوی یەکلابوونەتەوە
کە پێویستە لە هاوینی داهاتوودا هێرشبەرێکی هێڵی پێشەوە بگوازنەوە هەربۆیە چەند
بژاردەیەکیان بۆ ئەم مەبەستە دیارییکردووە.
رۆژنامەنووسی ئیتاڵی رۆدی گاڵتی ئاماژەی بەوەکردووە کە
دێیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی بەرشەلۆنە ماوەی چەند مانگێکە لەگەڵ بریکاری کارەکانی
لاوتارۆ مارتینێز لە کۆبوونەوەدایە سەبارەت بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە ئینتەر
میلانەوە بۆ بلەوگرانا.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە دێیکۆ وای دەبینی
لاوتارۆ دەتوانێت بەتەواوی جێگای رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پڕبکاتەوە و بۆ ماوەی چەند
ساڵێک خزمەتی تیپەکەیان بکات.
هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە بەشداری
352 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 165 گۆڵ و 52 ئەسیست تۆماربکات.