چارەنووسی راشفۆرد نادیارە

PM:01:37:06/12/2025

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەگەر بەرشەلۆنە لە هاوینی داهاتوودا ماوەی خواستنەکەی راشفۆرد نەکات بە هەمیشەی ئەوا تۆتنهام ئامادەیە بیگوازێتەوە ریزەکانی.

مارکۆس راشفۆرد بەشێوەی خواستن لە حوزەیرانی رابردوودا لە مانچستەر یونایتدەوە ڕوویکردە بەرشەلۆنە و هەرەوەها یانە کەتەلۆنییەکە دەتوانێت بە پێدانی 40 ملیۆن یۆرۆ بە شەیتانە سوورەکان ماوەکەی بکات بە هەمیشەی.

پێگەی کاوت ئۆفساید بڵاویکردووەتەوە کە تاوەکوو ئێستا بەرپرسانی بەرشەلۆنە بڕیارییان نەداوە سەبارەت بە چارەنووسی ئەو هێرشبەرە، بەڵام ئەگەر زۆرە بەهۆی کێشەی داراییەوە نەتوانن راشفۆرد بهێڵنەوە.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە تۆتنهام لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکات و ئامادەیە ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکات.

لەلایەکیترەوە ئارسناڵ و چێڵسیش ئامادەن ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان هەربۆیە تاوەکوو ناوەراستی ساڵی داهاتوو چارەنووسی مارکۆس راشفۆرد بە نادیاری دەمێنێتەوە.

ئەستێرە ئینگلیزییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 19 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی شەش گۆڵ و نۆ ئەسیست تۆماربکات.