PM:12:58:06/12/2025
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فابریگاس راهێنەرایەتی بەرشەلۆنە یان
مانچستەر سیتی کردووەتە ئامانج لە کاتی جێهێشتنی کۆمۆ.
رۆژنامەی کۆرێری دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی
بلاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی کە لە هاوینی ئەمساڵدا نەبووە راهێنەری یانەی ئینتەر
میلان سیسک فابریگاس پلانی نوێی بۆ داهاتووی داڕشتووە.
ئەو رۆژنامەیە دوپاتیکردووەتەوە کە
راهێنەرە ئیسپانیەکە لە ئەگەری جێهێشتنی راهێنەرایەتی یانەی کۆمۆ ئەوا دەیەوێت
ببێتە راهێنەری یەکێک لە یانەکانی بەرشەلۆنەی ئیسپانی یان مانچستەر سیتی ئینگلیزی.
ئاماژەی بەوەشداوە، فابریگاس نایەوێت لە
دوای کۆمۆ راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی ئیتاڵی وەربگرێت ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی
کە بیر لە ئەرکێکی نوێ لەدەرەوەی خولی ئیتاڵیا بکاتەوە.
نوسیویەتی، ئەگەری زۆرە لە کۆتایی ئەم
وەرزەدا گۆڕانکاری لە راهێنەرایەتی بەشێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا روبدات و چەند
راهێنەرێک ئەرکەکانیان جێبهێڵێن یان دووربخرێنەوە ئەوەش رێگا خۆشکەر دەبێت بۆ
ئەوەی فابریگاس ببێتە راهێنەری یانەکەی گەورە.
فابریگاس تا ئەم ساتە لە 54 یارییدا
راهێنەرایەتی یانەی کۆمۆی کردووە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، لە 21 یارییدا
بردنەوەی بەدەستهێناوە، 16 یەکسانبوون و 17 شکستی هەیە.
خ . ک