لامین یاماڵ بە باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولی ئیسپانیا دیاریکرا

PM:12:26:06/12/2025

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لامین یاماڵ بە باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولی ئیسپانیا دیاریکرا و خەڵاتەکەی بردەوە.

هەفتەی رابردوو، رابیتەی خولی ئیسپانیا لە پێگەی فەرمی خۆیان بڵاویانکردەوە، پێنج یاریزان پاڵێوراون بۆ باشترینی مانگی لا لیگا کە ئەوانیش لامین یاماڵ و کیلیان مباپێ و ئەنتوان گریزمان و ئۆیارزابال و مێرینۆ بوون.

بە فەرمی رابیتەکە ئاشكرایکرد کە لامین یاماڵی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بە باشترین یاریزانی مانگی 11ی خولی ئیسپانیا دیاریکراوە و خەڵاتەکەی بەدەستهێناوە.

یاماڵ لە مانگی رابردوودا بەشداری چوار یاریی یانەی بەرشەلۆنەی کرد لە خولی ئیسپانیا، لەو چوار یارییەدا سێ گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و سێ ئەسیستی بۆ هاوڕێکانی کردووە.

یانەی بەرشەلۆنەش کە ئێستا لە پێشەنگی خولی ئیسپانیدایە، لە مانگی 11دا چوار یاریی ئەنجامدا بەرامبەر یانەکانی سێلتاڤیگۆ و ئێلچی و ئالاڤێس و ئەتلەتیک بلباو، لە سەرجەم یارییەکانیشدا بردنەوەی بەدەستهێنا.

داڤید سۆریای گۆڵپارێزی یانەی خیتافیش خەڵاتی جوانترین سەیڤی هەمان مانگی بەدەستهێناوە دوای بردنەوەی کێبڕکێکە لە رکابەرەکانی.

خ . ک