AM:10:50:06/12/2025
216 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە ئەگەری گەیشتنی ئەرجەنتین و پۆرتوگال
بە قۆناغی چارەکی کۆتایی ئەوا مێسی و رۆناڵدۆ رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
دوای راکێشانی تیروپشکی مۆندیالی 2026،
هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی پاڵەوانی مۆندیالی رابردوو لە کۆمەڵەی 10یەمی مۆندیالدایە
شانبەشانی جەزائیر و نەمسا و ئوردون، پۆرتوگالیش لە کۆمەڵەی 11دایە لەگەڵ کۆڵۆمبیا
و ئۆزبەکستان و یەکێک لە پاشکۆکانی ئەوروپا.
لە ئێستاوە هاندەرانی تۆپی پێ چاوەڕێ
دەکەن لە یەکێک لە قۆناغەکانی مۆندیالی 2026دا گەورەترین رووبەڕووبونەوەی مێژووی
تۆپی پێی ببینن لە نێوان لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ.
بە پێی خشتەی یارییەکان بێت ئەگەر هەردوو
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و پۆرتوگال لە قۆناغی یەکەمدا لە پیشنەگی کۆمەڵەکەیاندا بن
ئەوا بە دڵنیاییەوە لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا رووبەڕووبونەوەی کریستیانۆ و مێسی
دەبینن.
ئەگەر ئەو یارییە روبدات بە دڵنیاییەوە
دەبێتە گەورەترین یاریی و ئەوەی هاندەرانیش چاوەڕێی دەکەن لە تۆپی پێدا روودەدات،
بە شێوەیەک مێسی بە درێسی ئەرجەنتین بەرامبەر رۆناڵدۆ بە درێسی پۆرتوگالەوە یاریی
بکات لە مۆندیالدا کە گەورەترین پاڵەوانێتییە لە مێژووی تۆپی پێدا.
خ . ک