AM:09:37:06/12/2025
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەگەر عێراق بگاتە مۆندیال دەکەوێتە
قورسترین کۆمەڵە و بەرامبەر فەرەنسا و نەرویج یارییدەکات.
شەوی رابردوو تیروپشکی مۆندیالی 2026 لە
واشنتنۆن لە وڵاتی ئەمریکا راکێشرا کە بڕیارە یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە لە هاوینی
ساڵی داهاتوو لە ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا ئەنجامبدرێن.
بە پێی تیروپشکەکە بێت ئەرکی هەڵبژاردەی
عێراق زۆر قورس دەبێت ئەگەر لە قۆناغی پاشکۆی پاڵاوتنەکانەوە گەیشتن بە مۆندیال
بەدەستبهێنێت.
لە کاتی سەرکەوتنی عێراق بۆ جامی جیهانی
2026 دەکەوێتە کۆمەڵەی نۆیەمەوە کە بەهێزترین کۆمەڵەی مۆندیالە و هەڵبژاردەکانی
فەرەنسا و نەرویج و سەنیگال لە کۆمەڵەکەدا بوونیان هەیە بەو شێوەیەش بێت شێرەکانی
رافیدەین رووبەڕووی ئەستێرەکانی فەرەنسا بە سەرکردایەتی کیلیان مباپێ و هێرشبەرە
مەترسیدارەکەی نەرویج ئێرلینگ هالاند دەبێتەوە.
بڕیارە هەڵبژاردەی عێراق لە مانگی سێی
ساڵی داهاتوو لە قۆناغی پاشکۆی پاڵاوتنی مۆندیالدا رووبەڕووی براوەی یاریی نێوان
بۆلیڤیا و سۆرینام ببێتەوە و لە ئەگەری بردنەوەی ئەو یارییە گەیشتن بە مۆندیال
مسۆگەر دەکات.
خ . ک