AM:08:58:06/12/2025
216 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمشەو لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە دەبێتە
میوانی بیتیس و لە پریمەر لیگ مان سیتی یاریی هەیە و لە خولی ئەمریکا یاریی کۆتایی
بەڕێوەدەچێت.
یارییەکانی خولە ناوخۆییەکان بەردەوامییان
هەیە و ئەمشەو لە خولی ئیسپانیا و لە کاتژمێر هەشت و 30 خولەکی شەودا، یانەی
بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی ریاڵ بیتیس، دواتریش هەردوو یانەی
ئەتلەتیک بلباو و ئەتلەتیکۆ مەدریدیش رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
بەرشەلۆنە کە بە کۆکردنەوەی 37 خاڵ لە
پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیدایە دەیەوێت بە بردنەوەی ئەم یارییە پێگەی خۆی
بەهێزتر بکات و جیاوازیەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدریدی دووەم زیادبکات، ریاڵ بیتیسیش
ئامانجی بەدەستهێنانی سێ خاڵی ئەم یارییەیە تا بچێتە پلەکانی پێشتر.
هەر ئەمشەو بەڵام لە یاریی کۆتایی خولی
ئەمریکا، یانەی ئینتەر میامی رووبەڕووی یانەی ڤانکۆڤەر دەبێتەوە و دەیەوێت بە بۆ
یەکەمجار لە مێژوویدا بەسەرکردایەتی لیۆنێل مێسی ببێتە پاڵەوانی خولەکە.
لە خولی ئینگلتەراش، یانەی مانچستەر سیتی
رووبەڕووی سەندەرلاند دەبێتەوە و چێڵسی دەبێتە میوانی بۆرنمۆس، یانەی لیڤەرپوڵیش
بەرامبەر یانەی لیدز یونایتد یارییدەکات.
لە خولی ئیتاڵیاش ئینتەر میلان لە یاریگای
خۆیدا میوانداری کۆمۆ دەکات و لە خولی ئەڵمانیا بایرن میونشن رووبەڕووی شتوتگارت
دەبێتەوە، لە خولی فەرەنساش پاریس سان جێرمان بەرامبەر رین یارییدەکات.
خ . ک