AM:01:05:06/12/2025
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی فەرەنسا لیل بە گۆڵێکی بێوەڵام لە مارسیلیای بردەوە و خاڵەکانی لەگەڵیدا یەکسانکردەوە.
لە یاریی لوتکەی هەفتەی 15 خولی فەرەنسا یانەی لیل و مارسیلیا رووبەرووی یەکتر بوونەوە.
تایمی یەکەم، لیل بەهۆی ئەوەی لە یاریگای خۆیدابوو، باڵادەستبوو، دوای 10 خولەک مباپێ گۆڵی یەکەمی بۆ تۆمارکردن، نیوەی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، هەردوولا بە بەهێزی دەستیان پێکرد، سەرەرای چەندین هێرش و چەندین گۆرانکاری گرنگ هیچکامیان سەرکەوتوو نەبوون لە تۆماری گۆڵدا، ئەو تایمەش بە خاوێنی کۆتاییهات.
سەرەنجام لیل یارییەکەی بە تاکە گۆڵەکەی ئیتان مابپێ لە سودی خۆی کۆتاییپێهێنا، بەم ئەنجامە لیل خاڵەکانی بە 29 خاڵ لەگەڵ مارسیلیا یەکسانکردەوە و لە ریزبەندیدا چووە پلەی سێیەم، مارسیلیایش پلەی چوارەمی گرتووە.