PM:02:36:13/11/2025
232 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانەوەی نەیمار لە سانتۆس دڵنیایی لەسەر نییە و فلومینێنسیش
چووەتە کێبڕکێی گواستنەوەی.
یانەی سانتۆس لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی لە دابەزین
دووربکەوێتەوە و بەپێی زانیارییەکانیش باوکی نەیماریان ئاگادارکردووەتەوە کە
درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی کوڕەکەیچیتر دڵنیای لەسەر نییە، ئەمەش لە کاتێکدایە
لەگەڵ کۆتایی هاتنی گرێبەستی ئەو یاریزانە لە 31ی کانوونی دووەم، کوڕە زێڕینەکەی
پێشووی تۆپی پێی بەڕازیل دەبێتە یاریزانێکی ئازاد.
گەڕانەوەی ساڵی ڕابردوو هەموونی دڵخۆش و ئومێدوارکرد،
بەڵام پێکان و کێشە جەستەییەکانی یاریزانەکە وایکرد، نەیمار ئاستێکی باش پێشکەش
نەکات و لە ئێستاشدا سانتۆس نایەوێت پارەیەکی زۆر بە یاریزانێک بدات کە بەردەوام
پێکانی هەیە.
ڕاپۆرتەکانی بەڕازیل باس لەوە دەکەن کە ئینتەر
میامی بیر لە گواستنەوەی ئەستێرە بەرازیلییەکە دەکاتەوە بۆ فلۆریدا، نەیماریش
هەمیشە خەونی یاریکردنەوەی لەگەڵ مێسی و سوارێز نەشاردووەتەوە، بەڵام یانەکە تاکە
بژاردە نییە کە بەڕووی نەیماردا کراوە بێت، لەناو بەڕازیلدا، هەواڵەکان باس لەوە
دەکەن یانەی فلومینێنسیبە هێمنی پلانی گواستنەوەی هێرشبەرەکە دادەنێت.
دەوترێت یانە زەبەلاحەکەی ڕیۆ نێیماریان کردۆتە
ئامانجی سەرەکی خۆیان بۆ ساڵی 2026، ئەمەش هەنگاوێکی بوێرانەیە کە دەبێتە هۆی
ئەوەی لەگەڵ تیاگۆ سیلڤا یەکبگرن.
رۆژنامەکان باسیان لەوەشکردووە، سەرکەوتنی ئەم
گرێبەستەکە بەندە بە دەرئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یانەکەوە کە بڕیارە لە
ماوەیەکی نزیکی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.