مارتینێز باسی کاریگەری رۆناڵدۆ دەکات

PM:01:31:13/11/2025

224 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مارتینێز دوپاتیکردەوە ئێرلەندا جیاوازدەبێت لە یاری پێشوویان و باسی لە رۆناڵدۆش کرد.

پێش رووبەڕووبوونەوەی ئێرلەندا، رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەری هەلبژاردەی پۆرتوگال وتی: ئیرلەندا هەمان هەڵبژاردەی پێشوو دەبێت، بەڵام یارییەکە زۆر جیاواز دەبێت، ئەوان بەبێ تۆپ زۆر باش یاری دەکەن و بەرگرییەکی تۆکمەیان هەیە، بەڵام ئێمەش مەشقەکانی بەرگریمان زۆر باشتر کردووە، لە یارییەکەدا دەبینین ئێرلەندا هێرش دەکات و مەترسی درووست دەکات، ئەوان بەبێ تۆپ وەک یارییەکی لیسبۆن دەبن، بەڵام بە تۆپەوە جیاوازترن، یارییەکە تاقیکردنەوەیەکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە، ئێرلەندا هێزی هاندەران بەکاردەهێنێت و هەوڵی بردنەوە دەدات.

سەبارەت بەوەی مۆندیالی داهاتوو کۆتا مۆندیالی رۆناڵدۆ دەبێت و ئەوەش فشاری لەسەر درووست دەکات وتی: زۆرجار باسمان لەوە کردووە، بۆ تیپە تەکنیکیەکان، گرنگی بە بردنەوەی یارییەکەی داهاتوو دەدرێت، نەک ئەوەی بابەتەکە دوایین مۆندیالی یاریزانێک بێت، بەهیچ جۆرێک لە ئێستادا بیرمان لەلای خودی مۆندیال نییە و ئامانجمان گەیشتنە پێی.

راهێنەرەکە نەشیشاردەوە تیپەکەی خاڵی لاوازی هەیە و جەختی لەسەر ئەوەکردەوە هەموو تیپێک بەم جۆرەیە بەڵام ئەوان دەیانەوێت خاڵە بەهێزەکانی لە یارییەکەدا بەکاربهێنن.