پلانی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی هاری کەین چییە؟

AM:11:11:13/11/2025

256 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە پلانی وایە لیڤاندۆڤسکی بەڕێبکات و لە جێگەی هاری کەین لە بایرنەوە بگوازێتەوە.

رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە لە هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی نوێنەکاتەوە و هێرشبەرە پۆڵەندییەکە بەڕێبکات، وە لە جێگەی ئەویش هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هاری کەین هێرشبەری بایرن میونشن دەستپێکردووە.

ئەم بڕیاری بەرشە لە کاتێکدایە، هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لیڤا کۆتایی پێدێت و یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵیش خوازیاری گواستنەوەیەتی.

رۆژنامە ئینگلیزییەکە باسی لەوەشکردووە، سەرەڕای ئەوەی لە هاوینی ساڵی 2027 گرێبەستی هاری کەین بەسەر دەچێت، بەڵام مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 57 ملیۆن پاوەندە، ئەوەش وایکردووە یانە کەتەلۆنییەکە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی لە هاوینی داهاتوو بگاتە جددی.

ئەم دەنگۆیانە لە کاتێکیشدایە بەرشەلۆنە کێشەی رێکخستنەوەی مووچەی هەیە و بەم دۆخەی ئێستاوە ناتوانێت شازادە ئینگلیزییەکە بگوازێتەوە.

ژمارەکانی کەین لەگەڵ بایرن میونشن زۆر سەرنجڕاکێشن، بە جۆرێک لە 113 یاریدا خاوەنی 108 گۆڵ و 29 ئەسیستە.