AM:09:00:13/11/2025
344 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆنی کرووس ستایشی ئاستی گولەری کرد بەڵام
رەتیکردەوە جێگرەوەی بێت و باسی لە کارەکانی دوای وازهێنانیشی کرد.
لە میانی بۆنەیەکی ئایکۆن لیگ، تۆنی کرووسچاوپێکەوتنێکی
وردی لەگەڵ دەزگای ڕاگەیاندنی وەرزشی سپۆرت وەن ئەنجامدا، لەم چاوپێکەوتنەدا جگە
لە باسکردنی چەند بابەتێکی جیاواز ستایشی ئاردا گولەریکردووە و هەروەها ژیانی تایبەتی خۆیشی ڕوونکردووەتەوە دوای ئەوەی وازی
لە یاریکردن هێنا.
کرۆس سەبارەت بە ئاردا گولەر وتی: دڵخۆشم کە
ئەمساڵ کاتەکانی یاریکردنی لە ڕیاڵ مەدرید بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، چونکە
بەڕاستی لە ڕووی تۆپی پێەوە شایەنی ئەوە بووە و یاریزانێکە کە دەتوانیت بۆ داهاتوو
پشتی پێ ببەسترێت.
کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا ئاردا
دەتوانێت ببێتە جێنشینی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، براوەی جامی جیهانی 2014 لە وەڵامدا
وتی: ئەو جۆرە یاریزانێکی جیاوازە لە من، بە دڵنیاییەوە لەرووی هێرشبەرییەوە باشترە
لەمن، بۆیە بە هیچ شێوەیەک ناتوانیت بڵێیت جێنشینی منە، بەڵام بە گشتی دڵخۆشم
چونکە بەڕاستی کوڕێکی باش و یاریزانێکی بە توانایە.
لە بەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەدا کرۆس باسی لە
ژیانی دوای خانەنشین بوونی کرد و تێیدا وتی: تەنها لەبەر ئەوەی کەمتر لە منەوە
دەبیستیت مانای ئەوە نییە کە کارێکم نییە بیکەم، زۆر شت ڕوودەدات، من هەموو ڕۆژێک
لە ئەکادیمیاکەم لە مەدرید کاردەکەم و بە شێوەیەکی تایبەتی راهێنان بە دوو تیپ
دەکەم، جگە لەوەش ئێمە یادی 10 ساڵەی دامەزراندی دامەزراوەی خێرخوازیەکەمان کردەوە
و ئاهەنگێکی گەورەمان دوسێلدۆرف گێڕا، وە
خەریکی ئایکۆن لیگیشم بە بەردەوامی.
نوێدەکرێتەوە..