PM:11:48:12/11/2025
228 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆخێل دوپاتیکردەوە تەنها بیر لە یەک یاریی دەکەنەوە و دڵخۆشە بە ئاستی راشفۆرد.
تۆماس تۆخێلی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا پێش یارییەکەی سڕبیا رایگەیاند، بەداخن کە مارک گێهی نەیتوانی بەشداری دوایین راهێنان بکات و دەیانویست ئەو یاریزانە بە باشترین توانای جەستەییەوە ئامادەبێت.
تۆخێل دەڵێت، بە هیچ شێوەیەک بیر لە بە مۆندیالی 2026 ناکەمەوە بەڵکو تاکە بیرکردنەوەی ئێمە تەنها بۆ یەک یارییە، مامەڵە لەگەڵ بارودۆخی رۆژانەی دەکەین و پلانی درێژخایەن داناڕێژین، ئێستا تەنها ئامانجمان بردنەوەیە لەم یارییەمان بەرامبەر سڕبیا.
دەشڵێت، دڵخۆشم بە ئاستبەرزی مارکۆس راشفۆرد لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە و ئەو یاریزانە لە شوێنێکی نایابدا یارییدەکات، دەبێت هەموو سێ رۆژ جارێک لەگەڵ بەرشەلۆنە خۆی بسەلمێنێت کە ئەوەش بۆ ئێمە کارێکی زۆر باشە.
لەسەر کاتی گەڕانەوەی جوود بێلینگهام بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، تۆخێل دوپاتیکردەوە کە یاریزانێکی نایابە بەڵام دەبێت کێبڕکێ لەگەڵ مۆرگان رۆجەرز بکات بۆ پێکهاتەی سەرەکی.
خ . ک