PM:10:09:12/11/2025
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی چێڵسی بەنیازن پاداشتی کایسیدۆ بکەن بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و زیادکردنی مووچەکەی.
مۆیسس کایسیدۆی ئەستێرەی یانەی چێڵسی و ناوەڕاستکاری ئیکوادۆری لە ماوەی دوو وەرزی رابردوودا باشترین ئاستی لەگەڵ یانە لەندەنیەکە پێشکەش کردووە و ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی یانە گەورەکانی ئەوروپا چاودێری بکەن.
تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی چێڵسی پلانی ئەوەیان داڕشتووە کە پاداشتی ئەستێرە ئیکوادۆریەکەی یانەکەیان بکەن بەهۆی ئەو ئاستە نایابەی کە پێشکەشی دەکات.
دوپاتیکردووەتەوە، پلانی یانە لەندەنیەکە ئەوەیە کە گرێبەستەکەی کایسیدۆ نوێبکەنەوە و مووچەی ساڵانەکەشی زیادبکەن لە کاتێکدا گرێبەستەکەی ئێستای لە هاوینی 2031 کۆتاییدێت بەڵام دەتوانن بۆ یەک وەرزیتر و تا 2032 نوێیبکەنەوە.
ئەو یاریزانە تا ئێستا 114 یاریی بە درێسی چێڵسیەوە ئەنجامداوە و حەوت گۆڵ و 11 ئەسیستی هەیە لەگەڵ یانەکەیدا، نازناوەکانی جامی جیهانی یانەکان و کۆنفرانس لیگی لەگەڵدا بەدەستهێناوە.
خ . ک