PM:06:57:12/11/2025
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مباپێ دوپاتیکردەوە دەیەوێت یارمەتی
هەڵبژاردەکەی بدات و ستایشی کانتی و ئۆپامیکانۆی کرد.
کیلیان مباپێی ئەستێرەی هەڵبژاردەی
فەرەنسا پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئۆکرانیا رایگەیاند، پێویستە سێ خاڵی ئەم یارییە
بەدەستبهێنن لەپێناو دڵخۆشکردنی هاندەرانی هەڵبژاردەکەیان و گەیشتن بە مۆندیال.
مباپێ دەڵێت، کاتێک بوومە کاپتنی
هەڵبژاردەکەم زۆر بێ ئەزموون بووم بەڵام ئێستا بارودۆخەکە جیاوازە و هەموو سەرنجم
لەسەر ئەوەیە کە یارمەتی هەڵبژاردەکەم بدەم.
دەشڵێت، ئامانجەکەم روونە ئەویش بەدەستهێنانی
نازناوی تری مۆندیالە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەم، بە دڵنیاییشەوە پێویستە یارمەتی سەرجەم
هاوڕێکانم بدەم چونکە ئێمە پەیوەندیەکی زۆر باش لە نێوانماندا هەیە.
لەسەر گرنگی پێدانی ریاڵ مەدرید بە
ئۆپامیکانۆ، مباپێ وتی، یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکانی جیهان و بە ئاسانی
تێناپەڕێنرێت، ئەو لە یانەیەکی گەورەی وەک بایرن میونشن یارییدەکات و هەموو
یانەیەک هەوڵی گواستنەوەی دەدات.
ئاماژەی بەوەشدا کە نگۆلۆ کانتی
یاریزانێکی باوەڕ پێنەکراوە و کاتێک دەیبینیت لە یاریگادا بە دڵنیاییەوە وا هەست
دەکەیت هەڵبژاردەکەت بە یاریزانێکی زیادەوە یاریدەکات، رایان شەرقیش بەهرەیەکی
تایبەتی هەیە و بە خێرایی خۆی لەگەڵ مانچستەر سیتی گونجاند.
خ . ک