PM:06:17:12/11/2025
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید ئۆپامیکانۆی ئاگادار
کردووەتەوە کە دەیگوازنەوە ئەگەر گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن نوێ نەکاتەوە.
خۆرخی بیکۆنی رۆژنامەنوسی ئیسپانی لە
هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە، نوێنەرانی یانەی ریاڵ مەدرید بە نهێنی لەگەڵ بەڕێوەبەری
کارەکانی دایۆت ئۆپامیکانۆی بەرگریکاری یانەی بایرن میونشن کۆبوونەوەیان کردووە.
ئەو رۆژنامەنووسە دڵنیاییداوە لەوەی کە
یانەی شاهانە بە بەرگریکارە فەرەنسیەکەیان وتوە ئەگەر گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن
میونشن نوێنەکاتەوە ئەوا لە هاوینی ساڵی داهاتوودا دەیگوازنەوە یانەکەیان و
گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزادەکەن.
دەشڵێت، تا ئەم ساتە داهاتووی ئەو
یاریزانە بە نادیاری ماوەتەوە بەشێوەیەک کە بەرپرسانی یانە باڤاریەکە دەیانەوێت
گرێبەستەکەی نوێبکەنەوە بەڵام بەرگریکارە فەرەنسیەکە مەرجی قورسی هەیە کە یەکێکیان
زیادکردنی مووچەکەیەتی.
رونیشیکردووەتەوە، ئەرکی ریاڵ مەدرید
ئاسان نابێت لەبەرئەوەی یانەی پاریس سان جێرمانیش هەمان یاریزانی کردووەتە ئامانج
و بەڵێنیان پێداوە مووچەیەکی خەیاڵی بۆ دابین بکەن.
خ . ک