پاڵاوتنی مۆندیال.. سبەینێ عێراق دەبێتە میوانی ئیمارات

PM:05:16:12/11/2025

288 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ لە پاڵاوتنی مۆندیال عێراق رووبەڕووی ئیمارات دەبێتەوە و پۆرتوگال و فەرەنسا و ئینگلتەرا و ئیتاڵیا بەجیا یارییان هەیە.

یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 دەستپێدەکاتەوە و سبەینێ لە قۆناغی پلەی ئۆفی کیشوەری ئاسیا، هەڵبژاردەی عێراق دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی ئیمارات.

ئەم رووبەڕووبونەوەیە یاریی چوونی نێوان هەردوو هەڵبژاردەکەیە و بڕیارە لە سێشەممەی داهاتوودا یاری گەڕانەوە لە یاریگای بەسڕەی نێودەوڵەتی ئەنجامبدەن و هەڵبژاردەی سەرکەوتوو بۆ پلەی ئۆفی جیهان دیاریبکەن.

هەڵبژاردەی عێراق ئامانجی ئەوەیە قۆناغی پلەی ئۆفی پاڵاوتنەکان بە سەرکەوتووی تێبپەڕێنێت تا دوای 40 ساڵ بەشداری مۆندیال بکات لە کاتێکدا هەڵبژاردەی ئیماراتیش لە ساڵی 1990ەوە بەشداری مۆندیالی نەکردووە.

هەر سبەینێ بەڵام لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ مۆندیال، هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی ئیرلەندا و بە یەکسانبوون یان بردنەوە راستەوخۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 مسۆگەر دەکات.

لە یارییەکانی تریشدا، هەڵبژاردەی فەرەنسا لە یاریگای خۆیدا رووبەڕووی ئۆکرانیا دەبێتەوە، ئینگلتەرا و ئیتاڵیا بەرامبەر سڕبیا و مۆڵدۆڤا یارییدەکەن.

خ . ک