PM:03:43:12/11/2025
224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یۆڤانتۆس و یەڵدز لەسەر
نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رێکنەکەوتوون و چەند یانەیەکیش چاودێری لاوەکە دەکەن.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت، گفتوگۆکانی نێوان یۆڤانتۆس و کینان یەڵدزی ئەستێرەی
لاوی تیپەکە بە تەواوی وەستاوە و لەسەر چەند بەندێکی دارایی نەگەیشتوونەتە
رێککەوتن.
رۆژنامەکە باسی
لەوەکردووە، لە سەرچاوەیەکی نزیکی یانەکەوە زانیوویانە لە ماوەی رابردوودا خانمە
پیرەکە بەهیوابووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی لاوە تورکییەکە بەڵام لە ئێستادا هەموو
شتێک پێچەوانە بووەتەوە.
کینان یەڵدز لەرووی
موچەوە لە پلەی 19یەمی یانەکەی دێت و تەنها چەند یاریزانێک مووچەکەیان لەو کەمترە،
ئەمەش وایکردووە بیەوێت مووچەی زیادبکرێت بەڵام لەگەڵ یۆڤی نەگەیشتووەتە ریککەوتن،
لەلایکی تریشەوە بایرن ئامادەیە بیگوازێتەوە مووچەکەشی بەڕێژەیەکی بەرچاو زیاد
بکات.
جیالە یانە ئەڵمانییەکە،
ریاڵ مەدرید و ئارسیناڵ و چێڵسی چاودێری دۆخەکەی دەکەن.
وەستانی گرێبەستی کینان
یەڵدزی 20 ساڵان لە کاتێکدایە یاریزانەکە
لە ئێستادا لە یانەکە وەک ئەستێرەی یەکەم تەماشادەکرێت و زۆرترین خواست لەسەر
درێسەکانی هەیە لەنێو یاریزانانی یۆڤانتۆس.