PM:03:12:12/11/2025
200 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆتنهام توانای
گواستنەوەی رۆدریگۆی نییە بەهۆی مووچەکەی بەڵام یاریزانەکە کراوەیە بۆ جێهێشتنی
ریاڵ مەدرید.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی
رۆژنامەی سکای ئەڵمانیا کە تێیدا فلۆریان پلێتنبێرگی رۆژنامەنووسی رۆژنامەکە
زانیارییەکانی بڵاوکردووەتەوە، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن لە مێرکاتۆی زستانە
رۆدریگۆی هێرشبەری ریاڵ مەدرید پەیوەندی بە تۆتنهامەوە دەکات راست نین.
پلێتنبێرگ باسی
لەوەکردووە، یانە ئینگلیزییەکە خواستی گواستنەوەی رۆدریگۆی هەیە بەڵام بەرزی
مووچەکەی رێگرە لە چوونی بۆ باکووری لەندەن.
بەڵام ئەم سەرچاوەیە
ئەوەی نەشاردووەتەوە، لە ئێستادا ئەگەری جێهێشتنی بێرنابیۆ لەلایەن ئەستێرە 24
ساڵانەکەوە زۆرە و یاریزانەکە کراوەیە کە لە مانگی یەکدا لەگەڵ یانەیەکی تر
رێکبکەوێت.
رۆدرگۆ گۆس لەم وەرزە
تەنها 452 خولەک یاری بۆ ریاڵ مەدرید کردووە و لەلایەن چابی ئەلۆنسۆی راهێنەرەوە
پشتگوێ خراوە، وە یاریزانەکە لە 29 یاری رابردوودا هیچ گۆڵێکی بۆ ریاڵ مەدرید
تۆمارنەکردووە.