PM:02:36:12/11/2025
156 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئاستی کاسیمیرۆ
بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە و ئەمۆریم لاری نییە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی
پێگەی تاک سپۆرت، رۆبن ئەمۆریمی راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد لاری نییە لە
مانەوەی کاسیمیرۆ لە تیپەکەی و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کە لە کۆتایی ئەم ساڵدا
بەسەر دەچێت.
پێگەکە باسی
لەوەشکردووە، راهێنەرە پۆرتوگالییەکە دڵنیایە لە ئاستی ئەستێرەکەی ناوەڕاست بەهۆی
ئەوەی لە ئاستێکی بەرزدایە لە رووی جەستییەوە و دەتوانێت تەواوی تواناکانی خۆی
پێشکەش بە تیپەکەی بکات.
تاک سپۆرت ئاماژەی
بەوەشداوە، تاکە رێگر لە بەردەم نوێکردنەوەی گرێبەستی کاسیمیرۆ بەرزی مووچەکەیەتی،
ئەگەر یاریزانەکە رازی ببیت بەکەمکردنەوەی گرێبەستەکەی نوێدەکرێتەوە.
کارلۆس کاسیمیرۆی تەمەن
33 ساڵان، لەم وەرزە بەشداری لە 10 یاری پریمەر لیگدا کردووە و تێیدا خاوەنی سێ
گۆڵ و ئەسیستێکە، بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی تیپەکەی دادەنرێت لە ئیستادا.