PM:02:04:12/11/2025
216 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارنۆڵد دوپاتیکردەوە لەرووی هێرشبەرییەوە لە
باشترین دۆخدان و شیکاری وردیشی بۆ هەڵبژاردەی ئیمارات کردووە.
پێش رووبەڕووبوونەوەی ئیمارات لە پاشکۆی پاڵاوتنی
مۆندیال، گراهام ئارنۆڵدی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق رایگەیاند، ئامادەبوونیان لەرووی رۆحی دەروونییەوە کلیلی سەرکەوتیان
دەبێت، وە بۆ ئەوان هیچ جیاوازییەکی نییە لە کوێ یاریدەکەن چونکە هەموو هەوڵێکیان
بۆ بردنەوە دەدەن.
وتیشی: بۆ یەکەمجارە لەو
کاتەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەم گرتووەتە دەست بژاردەی هێرشبەریمان هێندە
زۆربێت، ئەیمەن و مەهەنەد و عەلی حەمادی بە تەواوی بۆ یارییەکە ئامادەن.
جەختی لەسەر
ئەوەشکردەوە، ئەو یاریزانانەی لەرووی جەستییەوە ئامادەن هەمیشە لە پێشینەن بۆ
یاریکردن، بەڵام بۆ ئەو رۆحیەتی بردنەوە زۆر گرنگە و هەوڵدەدات یاری بەو
یاریزانانە بکات کە خاوەنی عەقڵیەت و رۆحێکی جەنگاوەرین.
وتیشی: لەدوای یارییەکەی
سعودیە بۆ ماوەی سێ هەفتە شیکاریم بۆ ئاستی هەڵبژاردەی ئیمارات کردووە هەم لەرووی
تاکەوە هەم لە رووی کۆمەڵەوە.
دوپاتیشیکردەوە، لە
ئێستادا هەلی سەرکەوتنیان لە پێشە بۆ جامی جیهانی، پێویستیان بە پشتگری هاندەران
هەیە و دەبێت ئەوە بزانرێت عێراق گەیشتووە بە قۆناغێک 30 ساڵە پێی نەگەیشتووە.