PM:12:38:12/11/2025
2152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چەند یاریزانێکی ریاڵ مەدرید پلان بۆ
دوورخستنەوەی ئەلۆنسۆ دادەڕێژن بەهۆی شێوازی مامەڵە کردنیەوە.
رۆمان مۆلینای رۆژنامەنووسی فەرەنسی لە
هەواڵێکی چاوەروان نەکراودا بڵاویکردەوە، بەشێک لە یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید
دژایەتی چابی ئەلۆنسۆی راهێنەر دەکەن و بەنیازن کارێک وابکەن کە لە ئەرکەکەی
دووربخرێتەوە.
ئەو رۆژنامەنووسە نوسیویەتی لە گرنگترین
ئەو یاریزانانەی کە پلان دژی ئەلۆنسۆ دەگێڕن بریتین لە ڤینیسیۆس جۆنیۆر و رۆدریگۆ
و ئیندریک و فریدیۆ ڤالڤێردی و چەند یاریزانێکی ترن.
دوپاتیکردووەتەوە کە هۆکاری تووڕەبوونی
ئەو یاریزانانە لە راهێنەرەکەیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بە شێوازێکی خراپ
مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات و تەنانەت هەندێکیان کەمترین خولەک بەشداریان پێدەکات.
رونیشیکردووەتەوە، خۆنی کالافاتی سەرۆکی
یاریزان دۆزەرەوەکانی ریاڵ مەدرید بە نهێنی و لە پشتەوە پشتگیری یاریزانە
یاخیبووەکان دەکات و دەیەوێت بە هەر شێوەیەک بێت کارێکی وابکەن کە ئەلۆنسۆ لە
راهێنەرایەتی یانەی شاهانە دووربخرێتەوە.
دەشڵێت، بەرەیەکی تر هەیە لەنێو یانە
ئیسپانیەکە کە پشتگیری چابی ئەلۆنسۆی راهێنەر دەکەن کە ئەوانیش کیلیان مباپێ و
ئاردا گولەر و ئۆرلێن چوامینی و ئیدێر میلیتاون و پێیانوایە ئەو راهێنەرە زۆر
گونجاوە و هیچ کێشەیەکی نییە.
خ . ک