خولی ئیسپانیا.. ریاڵ مەدرید بە بردنەوە لە ڤالانسیا پێشەنگی بەهێزتر کرد

AM:01:06:02/11/2025

316 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بە بردنەوەی لە ڤالانسیا پێگەی خۆی لە پلەی یەکەم جێگیرتر کرد.

لە یارییەکی هەفتەی 11ی خولی ئیسپانیا، ریاڵ مەدریدی پێشەنگ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ رووبەرووی ڤالانسیا بووەوە.

تایمی یەکەم، مێرەنگێ ئاگرینبوو، لە خولەکەکانی 19 و 31 کیلیان مباپێ دوو گۆڵی تۆمارکرد کە یەکەمیان بە لێدانی سزا بوو، لە خولەکی 43ی یارییەکەش لێدانی سزای دووەم بۆ ریاڵ مەدرید هەژمارکرا، ڤینی لێدانەکەی جێبەجێکرد بەڵام لەدەستیدا.

تەنیا دوو خولەک دوای ئەو رووداوە جود بێلینگهام گۆڵێکی نایابی لە دەرەوەی ناوچەی سزا تۆمارکرد و تۆڵەی لێدانە سزاکەی ڤینی کردەوە.

لە تایمی دووەم، ئەلۆنسۆ چەند گۆرانکارییەکی ئەنجامدا و بۆ یەکەم جار لەم وەرزەی لا لیگا یاریی بە ئیندریک کرد، یارییەکە بەرەو هاوسەنگی هەنگاوی دەنا، بەڵام بەم جۆرەش ریاڵ مەدرید لە خولەکی82 گۆڵی چوارەمی لە رێگەی کارێراس نووسیەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵی بێوەڵام لە سودی ریاڵ مەدرید کۆتاییهات، یانەی شاهانە بە کۆکردنەوەی 30 خال بێ رکابەر پێشەنگیی لا لیگای گرتووە و ڤالانسیا خاوەنی تەنیا نۆ خاڵە و پلەی 18ی گرتووە.