خولی ئەڵمانیا.. بایرن لە لیڤەرکوزنی بردەوە و بێ رکابەر پێشەنگە

PM:11:14:01/11/2025

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەڵمانیا بایرن بردنەوەی بەسەر لیڤەرکوزن بەدەستهێنا و پێگەی خۆی لە پلەی یەکەم بەهێزتر کرد.

لە یاریی لوتکەی هەفتەی نۆیەمی خولی ئەڵمانیا، بایرن میونشنی پێشەنگی بۆندس لیگا میوانداری لیڤەرکوزنی کرد.

تایمی یەکەم، یانە باڤارییەکە نان و ئاوی لە میوانەکەی بڕی و لە خولەکەکانی 25 و 31 دوو گۆڵی لە رێگەی گنابری و جاکسۆنەوە تۆمارکرد، لە خولەکی 43ش لویک بادی بەرگریکاری لیڤەرکوزن گۆڵی سێیەمی بایرنی بە هەڵە لە خۆیان تۆمارکرد، نیوەی یەکەمیش بە پێشکەوتنی تیپەکی کۆمپانی کۆتاییهات.

لە تایمی دووەم، یارییەکە بە هەمان ئەنجام مایەوە، بایرن رازیبوونی بە ئەنجامەکە پێوە دیاربوو، لیڤەرکوزنیش سەرکەوتوو نەبوو لە تۆمارکردنی هیچ گۆڵێک.

سەرەنجام سێ گۆڵی بێوەڵام لە سودی بایرن بووە ناونیشانی کۆتایی یارییەکە، بەم ئەنجامە تیپەکەی کۆمپانی بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ و بەبێ رکابەر پێشەنگی خولەکەی گرتووە، لیڤەرکوزنیش لە پلەی پێنجەم دەبیندرێت.