خولی ئینگلتەرا.. چێڵسی لە تۆتنهامی بردەوە

PM:11:06:01/11/2025

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا دێربی لەندەن بە گۆڵێکی بێوەڵام لە سودی چێڵسی و بە شکستی تۆتنهام کۆتاییهات.

لە یارییەکی بەهێزی هەفتەی 10یەمی خولی ئینگلتەرا و لە دێربی لەندەن، یانەی تۆتتنهام لە یاریگای خۆیدا پێشوازی لە چێڵسی کرد.

تایمی یەکەم، تاموچێژی پریمەر لیگ هەر زوو لە رێگەی هێرشێکی جۆواو پێدرۆوە بەدیارکەوت، بەڵام هەلی گۆڵی یەکەمی یانەکەی لەدەستدا، هەمان یاریزان لە خولەکی 34 دەرکەوتەوە و گۆڵی یەکەمی بلوزی تۆمارکرد، نیوەی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەم، یارییەکە بە هاوسەنگی بینرا و بلوز پارێزگاری لە تاکە گۆڵەکەی کرد و تۆتنهام سەرەرای هەوڵەکانی نەیتوانی هێڵی بەرگرییەکەیان تێکبشکێنێت.

سەرەنجام یارییەکە بە تاکە گۆڵەکەی پێدرۆ لە سودی چیڵسی کۆتاییهات، بەم بردنەوە تیپەکەی مارێساکا بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ لە پلەی چوارەمە و تۆتنهام بە هەمان رێژەی خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ پلەیەک سەرووترە.