خولی فەرەنسا.. پاریس بە زەحمەت لە نیسی بردەوە

PM:09:11:01/11/2025

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی فەرەنسا پاریس بە زەحمەت و بە گۆڵێک لە کۆتا خولەکەکان لە نیسی بردەوە.

لە یارییەکی هەفتەی 11ی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لە باخچەی شازادەکان میوانداری نیسی کر.

تایمی یەکەم، یارییەکی چر و بەهێز لەنێوان هەردوولا بەدیکرا، هەرچەندە هێرشەکای پاریس بۆ سەر گۆڵی میوان زیاتربوون و نیس بە هێرشی پێچەوانە یاریی دەکرد، بەڵام هیچیان نەیانتوانی تۆڕی گۆڵی بەرامبەر بهەژێنن.

لە تایمی دووەم، نیس بەرگرییەکی بەهێزی دەکرد، بەڵام دوای چەندین گۆرانکاری گۆنزالۆ رامۆس لە خولەکی زیادکراودا بووە فرایدرەسی یانەکەی و گۆڵی پێشکەوتنی پاریسی تۆمارکرد.

سەرەنجام یارییەکە بە تاکە گۆڵەکەی رامۆس لە سودی پاریس کۆتاییهات،بەم ئەنجامە تیپەکەی ئینریکی بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ پێشەنگیی بەهێزترکرد، نیسیش خاوەنی 17 خاڵە و لە پلەی حەوتەمە.