خولی ئینگلتەرا.. ئارسناڵ بردیەوە و مان یونایتد دوو خاڵی لەدەستدا

PM:08:08:01/11/2025

248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ بردنەوەی بەسەر بێرنلی بەدەستهێنا و پێشەنگیی قایمترکرد و مان یونایتدیش بەرامبەر نۆتینگهام یەکسانبوو.

لە یارییەکانی هەفتەی 10ی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی بێرنلی.

تایمی یەکەم، لە سەرەتاوە پلانەکانی ئارتێتای راهێنەری گەنەرز سەرکەوتوو بوون و لە خولەکی 14 گیۆکیرێس بە لێدانی سەر گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، لە خولەکی 35 رایس گۆڵی دووەمیشی نوسییەوە.

لە تایمی دووەم، یارییەکە زیاتر هاوسەنگیی پێوەدیاربوو، هیچکامیان گۆڵیان تۆمار نەکرد.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە سودی ئارسناڵ کۆتاییهات، بەم ئەنجامە گەنەرز بە کۆکردنەوەی 25 خاڵ پێشەنگیی قایمترکرد و بێرنلیش پلەی 17ی گرتووە.

لە یارییەکی دیکەی هەمان هەفتەش، یانەی مانچستەر یونایتد بە دوو گۆڵ لەگەڵ نۆتینگهام فۆرێست یەکسانبوو، مانچستەر یونایتد خاوەنی 17 خاڵە و لە پلەی پێنجەمە، نۆتینگهامیش بە شەش خاڵ پلەی 18یە.