فلێک باسی شکستی یاریی کلاسیکۆ دەکات

PM:07:33:01/11/2025

224 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلێک رایگەیاند پێکان بەشێکە لە تۆپی پێ و پێویستە خۆیانی لەگەڵدا رابهێنن و هیوداریشە بەزووی پێدری بگەرێتەوە.

هانسی فلێک پێش ڕووبەڕووبونەوەی ئێلچی ئاماژەی بەوەکرد پێویستە بەزووی شکستی یاریی کلاسیکۆ لە بیر بکەین و خۆمان بۆ رکابەرییەکانی داهاتوو ئامادەبکەین.

وتیشی ئێمە ئێستا لەسەرەتای رکابەرییەکانداین ئەگەر بمانەوێت دەستەوکەوتەکانی وەرزی رابردوو دووبارە بکەینەوە پێویستی تاوەکوو کۆتایی وەرز هەوڵ بدەین.

راهێنەرەکە جەختی لەوەکردەوە کە پێکان بەشێکە لە تۆپی پێ و پێویستە هەوڵ بدەن خۆیانی لەگەڵدا رابهێنن.

فلێک ئەوەی ئاشکراکرد کە دڵتەنگە بە دوورکەوتنەوەی پێدری و هیوادارە بەزووی بگەرێتەوە، چونکە وای دەبینی بۆ راگرتنی هاوسەنگی هێڵی ناوەراست پێویستان پێی دەبێت.

سەبارەت بە بارودۆخی خوان گارسیا ئاماژەی بەوەکرد کە راهێنانی لەسەر چیمەن ئەنجامداوە و پێگومان کاتی گەرانەوەی زۆری نەماوە.

لە کۆتاییدا هانسی فلێک باسی لامین یاماڵی کردوو و وتی ئەو گەنجێکی گوێرایەڵە و ئێمەش بەردەوام ئامۆژگاری دەکەین.