PM:06:55:01/11/2025
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینتەر میلان هاتووەتە نێو رکابەری گواستنەوەی مارک گێهی لە کریستاڵ پاڵاس پاش ئەو لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی پێدێت.
ئاستە بەرزەکەی گێهی لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس پێشکەشی دەکات بەجۆرێکە سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپای بۆخۆی راکێشاوە.
لە نوێترین پێشهاتدا رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە ئینتەر میلان هاتووەتەوە نێو رکابەری گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە نێرات زۆری دەیانەوێت لەسەرەتای ساڵی نوێدا هەوڵەکانیان بۆ کڕینی ئەو مارک گێهی دەست پێبکەن چونکە لەلایەک گرێبەستەکەی کۆتایی پێدێت و لەلایەکیتریشەوە یانەکانی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدریدیش ئارەزوی کڕینی ئەو یاریزانە دەکەن.
ئەستێرە ئینگلیزییەکە لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس بەشداری 171 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی نۆ گۆڵ و شەش ئەسیست تۆماربکات و بەگشتیش ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە.