ڕامسی بەهۆکارێکی سەیر گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە

PM:04:01:01/11/2025

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارۆن رامسی گرێبەستەکەی لەگەڵ پۆماسی مەکسیکی هەڵوەشاندەوە بەهۆی ئەوەی لەو وڵاتە سەگەکەی لێ دزراوە.

لە ڕووداوێکی نامۆدا ئارۆن رامسی ئەستێرەی وێڵزی پاش حەوت مانگ یارییکردن بۆ یانەی پوماسی مەکسیکی بڕیاریدا گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە هەڵبووەشێنێتەوە بەهۆکاری ئەوەی لەو وڵاتە سەگەکەیان لێدزیوە.

رۆژنامەی ئاس مێکسیکۆ بڵاویکردووەتەوە کە یاریزانەکە پاش دزینی سەگەکەی تەواو نیگەران بووە، چونکە یەکێکبووە لە شتە خۆشەویستەکانی ژیانی.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە یانەی پۆماسیش ریگرییان لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی رامسی نەکردووەتەوە و بەڵکوو رێزییان لە بڕیارەکەی گرتووە.

ناوەراستکارەکە لە ئێستادا بێ یانەیە و هەر تیپێک بیەوێت دەتوانێت بەبێ بەرامبەر ئۆفەری پێشکەش بکات و گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکات.

ئەستێڕە وێڵزییەکە لەگەڵ یانە مەکسیکییەکە بەشداری تەنها شەش یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی یەک گۆڵ بەدرێسی پۆماس تۆماربکات.