بەرشەلۆنە پلانی گواستنەوەی ئۆدیگاردی داڕشتووە

PM:02:10:01/11/2025

1228 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە پلانی گواستنەوەی ئۆدیگاردی داڕشتووە لەپێناو بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاست.

پێگەی ئیندیکایلای ئیسپانی هەواڵێکی لەسەر ئامانجێکی چاوەڕوان نەکراوی یانەی بەرشەلۆنە بڵاوکردەوە کە بە نیازە بۆ چەند ساڵی داهاتوو پێگەی هێڵی ناوەڕاستی پێ بەهێزبکات.

ئەو پێگەیە ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یانە کەتەلۆنیەکە چاودێری مارتن ئۆدیگاردی ئەستێرەی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی دەکەن و دەیانەوێت بە هەر شێوەیەک بێت بیگوازنەوە پێکهاتەکەیان.

دوپاتیکردووەتەوە کە ئەستێرە نەرویجیکەیە بووەتە ئامانجی یەکەمی یانەی بەرشەلۆنە دەبێت بۆ بەهێزکردنی هیڵی ناوەڕاست و دەیانەوێت لەگەڵ پێدری و دی یۆنگ بەهێزترین هێڵ دروستبکەن لە چەند ساڵی داهاتوودا.

رونیشیکردووەتەوە، ئۆدیگارد ئامادەیە ئەزمونێکی نوێ تاقیبکاتەوە و ئەگەر بەرشەلۆنە ئۆفەری فەرمی پێشکەش بکات ئەوا رازیدەبیت بەڵام بەرپرسانی ئارسناڵ بەنیازن گرێبەستی ئەو یاریزانەیان نوێبکەنەوە لە کاتێکدا گرێبەستەکەی ئێستای لە هاوینی 2028 کۆتاییدێت.

خ . ک