رۆما هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی دیبالا دەستپێکردووە

PM:12:43:01/11/2025

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆما هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی دیبالا دەستپێکردووە تا بیبەرامبەر یانەکەیان جێنەهێڵێت.

پاولۆ دیبالای ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە هاوینی ساڵی 2022 بە گرێبەستێکی چوار وەرزی پەیوەندی بە یانەی رۆمای ئیتاڵیەوە کرد و لە کۆتایی ئەمو ەرزەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئیتاڵیەکە کۆتاییدێت و تا ئێستا نوێ نەکراوەتەوە.

رۆژنامەی کۆرێری دیللۆ سپۆرت بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی رۆما هەوڵەکانیان دەستپێکردووە بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەرجەنتینیەکە تا ساڵی 2029 لەپێناو ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا بێبەرامبەر لە یانەکەیان نەڕوات.

ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی بەوەداوە کە کارگێڕی یانە ئیتاڵیەکە گفتوگۆی یەکەمیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی دیبالا کردووە تا بزانن هەڵوێستی یاریزانەکە بزانن کە دەیەوێت بمێنێتەوە یان نا.

رونیشیکردووەتەوە، ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە بە کەسە نزیکەکانی وتوە ئارەزووی ئەوە دەکات لە یانەی رۆما درێژە بە یارییکردن بدات چونکە هەست بە دڵخۆشی دەکات بەڵام مەرجی ئەوەی هەیە کە مووچەکەی بۆ زیادبکرێت.

خ . ک