مان سیتی و مان یونایتد کێبڕکێی گواستنەوەی پاڤلۆڤیچ دەکەن

PM:12:02:01/11/2025

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان سیتی و مان یونایتد کێبڕکێی گواستنەوەی پاڤلۆڤیچ دەکەن بەڵام بایرن میونشن نیازی فرۆشتنی نییە.

رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی یانەی بایرن میونشنیان کردووەتە ئامانج.

بێڵد دوپاتیکردووەتەوە، هەردوو یانە ئینگلیزیەکە ماوەی چەند مانگێکە چاودێری ئەلیکساندەر پاڤلۆڤیچی ئەستێرەی بایرن میونشن دەکەن و دەیانەوێت بە هەر نرخێک بێت گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزابکەن.

نوسیویەتی، یانەی بایرن میونشن بە هەموو شێوەیەک دەستبەرداربوون لەو یاریزانە رەتدەکەنەوە چونکە یەکێکە لە ئەستێرەکانی داهاتووی یانەکەیان و دڵنیان کە ئەو یاریزانە لەگەڵیاندا دەمێنێتەوە لە کاتێکدا گرێبەستەکەشی لە هاوینی 2029 کۆتاییدێت.

لە کۆتاییشدا رونیکردەوە، گواستنەوەی پاڤلۆڤیچ کارێکی ئاسان نابێت بەهۆکاری ئەوەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 100 ملیۆن یۆرۆیە کە ئەو مەرجەش تا هاوینی ساڵی داهاتوو چالاکە.

خ . ک